سه‌باره‌ت به‌ ئێمه :

ناوەندی ئێمە بە “کۆمپانیای بناغە زانست” دەناسرێ. کۆمپانیاکەمان ناوی “ژیران دانش په‌ژوهان فەناوەر”ـە. پاش دامەزراندنی بە شێوەی ئێستارت ئاپ چالاکی خۆمان لەسەر نموونەسازی (داهێنانی نموونە) کاڵا و پاشان شێوەی بازرگانی پێدانی بیرۆکەی “بەکارهێنانی مادەی ئاڵفاپاینینی ناو هەویری دیان و دانانی لەجیاتی مادەی پارێزەری کیمیایی و پێکهاتە ئانتی-بەکتریاڵەکانی” دەستمان بە کار کرد. پاش نموونەسازی ئەنجامی کارەکەمان بووە بەرهەمێک لەسەر بناغە زانست و دواتر لە “پارکی زانست و تەکنەلۆجیا” دامەزرا. ئەو بەرهەمەی ئێمە بەپێی ئەو ئێستارت ئاپە وەک بەرهەمێکی پایلۆت و نموونە لە ژێر ناوی “ئاڵفا دانان” کەوتە بازاڕەکانەوە و ئینجا دوای ئەوەی لەناو خەڵکیدا ڕەنگدانەوە و کاردانەوەی باشی بوو ئاڵفا دێنت بە فرمۆلەیشنی باشترەوە دەستی پێ کرد.

تام و بۆنی ناوبراو لە بەرهەمەکانی هەویری دیانی سەرتاسەری جیهان، بەرهەمێکی تاقانە و بێ وێنەیە و ئەزموونێکی نوێیە بۆ بەکارهێنەر.

بەخۆشحاڵییەوە کۆمپانیاکەمان تێبینیە بەرزەکانی ژینگەیی کردووەتە دروشمی کرداری خۆی و لەسەر ئەو باوەڕەین بە ڕەچاو کردنی دانانی هەموو شتێک لە جێ خۆی لە هارموونی سروشتدا دەتوانین ژیانێکی تەندروست¬تر دەستبەر بکەین. ئاواتەخوازین لەسەر هەوڵی زیاترمان بۆ ئامانجەکانی برەندی ئاڵفادێنت و پەرەپێدانی پتری بەرهەمەکانمان بتوانین لەپێناو گەیشتن بە پاکژی و تەندروستی کۆمەڵگادا هەنگاوی کاریگەرتر هەڵبگرین.

“ئاڵفادێنت” هەستاوە بە دانانی شیلەی سروشتی بنێشتی وەن (ئاڵفاپاینین) لەجیاتی مادە پارێزە کیمیاویەکان و پێکهاتە ئانتی-بەکتریاڵی زیانبەخش وەکوو پارابونەکان و تریکلوزان. هەر بۆیە توانیویە بەختەوەرانە بەرهەمێکی سروشتی و تەندروست بخاتە بازاڕەکانەوە. جیا لەوانەی کە باسمان کرد تایبەتمەندی دژەکەڕوو و دژەهەو و نۆژەنکاری پێکهاتەی ئەم بەرهەمە ئاستی تەندروستیەکەی بەرزتر کردووەتەوە بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی دەم و دیان. لەپاڵ ئەمانە تام و بۆنی تایبەتی ئەم شیلە سروشتیە کە هەمان چێژ و بەرامەی بنێشتی قەزوانە، لایەنگرانی بنێشتی وەنی زیاتر خۆشحاڵ کردووە.

small_c_popup.png

welcome to

Alphadent

Select your language

this selection may affect content or shopping from Alpha Dent.